ناس کورد-
لەکاتى بەربانگدا دوو کاتیۆشا لەناوەندى کفرى کەوتە خوارەوە و تا ئێستاش هۆکارى کەوتنە خوارەوەى کاتیۆشاکان نەزانراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
"ناس کورد" لەسەرچاوەیەکى ئەمنى شارۆچکەى کفرییەوە زانیوویەتى "دوو کاتیۆشا لەناوەندى شارۆچکەکە کەوتووەتە خوارەوە و ڕوداوەکە جگە لە زیانى ماددى زیانى گیانى لێ نەکەوتۆتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى سەرچاوەکەى "ناس کورد" یەکێک لە کاتیۆشاکان لە گەڕەکى ئیمام محەمەد و ئەوى تریان لەناو بازاڕى کفرى کەوتووەتە خوارەوە.
لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنى کەوتنەوەى دوو کاتیۆشاکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە.