گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’داماو نيم’’

’’ئۆباڵ بە ملم راستە’’..شاڵاو عەلى عەسکەرى باسى موچەى ’’جاسوسەکانى’’ ناو یەکێتى دەکات

2021.04.18 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئۆباڵ بە ملم راستە’’..شاڵاو عەلى عەسکەرى باسى موچەى ’’جاسوسەکانى’’ ناو یەکێتى  دەکات

ناس کورد-

 

شاڵاو عەلى عەسکەرى ئەندامى مەکتەبى سیاسی یەکێتى قسە لەسەر هەزاران موچەخۆرى ناو حزبەکەى دەکات و رایگەیاند، پێش کۆنگرە و تا ئێستاش رەخنەى هەیە لەحزبەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاڵاو عەلى عەسکەرى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاى فەرمى حزبەکەى کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند "پێش کۆنگرە و تا ئێستاش رەخنەم هەبووە، یەکێتى لەئاستى چاوەڕوانیدا نەبووە، هیوادارین بیگەڕێنینەوە ئەو ئاستەى کە هەمووان چاوەڕوانین".

 

وتیشى "مەرج نییە ئێستاش لەهەموو سیاسیەتى یەکێتى رازى بم، بەڵام ئێستا ئەوەى جێگەى دڵخۆشە سەرکردایەتى گەنج هەیە کە جەختدەکەنەوە دەبێت بڕیار لەسەرکردایەتییەوە بدرێت".

 

لە وەڵامى پرسیارى کەسێکدا کە بەشدارى بەرنامەى کردووە لەبارەى سەدان و هەزاران موچەخۆرى خانەشینى "جاسوس و خۆفرۆش" کە کەى موچەکانیان دەبڕن، شاڵاو عەلى عەسکەرى وتى "ئۆباڵ بە ملم راستدەکات"، بەبێ ئەوەى هیچ قسەیەکى دیکە بکات.

 

جەختیشکردەوە، یەکێتى چەند کۆنگرەیەکى پێویستە بۆ ئەوەى بگەرێتەوە دۆخى شایستەى خۆى، ئێستا بڕیار سەرکردایەتى دەیدات، هاوسەرۆک و مەکتەبى سیاسی جێبەجێکارى بڕیارەکانن.

 

لە وەڵامى کۆمێنتى کەسێکدا کە بەشدارى بەرنامەى کردووە و پێی دەڵێت "بەخوا لەمن داماوترى چونکە دەسەڵاتت سنوردارە"، شاڵاو عەلى عەسکەرى دەڵێت "من پەیڕەوى ناوخۆ و سەرکردایەتى چوارچێوەیەکى دەسەڵاتیان بۆ داناوم، لەدەرەوەى ئەوە داماوم، بەڵام لەناو چوارچێوەى دەسەڵاتەکانمدا داماو نیم".