گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وردەکاریى خۆهەڵواسینى ئافرەتێک لە گەرمیان لەسەر زارى پۆلیسەوە

2021.04.18 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریى خۆهەڵواسینى ئافرەتێک لە گەرمیان لەسەر زارى پۆلیسەوە

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆهەڵواسینى ئافرەتێک بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان (18ى نیسانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە) تەرمی ئافرەتێک بەناوی (م.ف.ح) لەدایکبووی 2001  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانیەوە  خۆی هەڵواسیوەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری  تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ڕوداوەکە ڕەوانەی بەشی توندوتیژی ئافرەتان دەکرێت تا لێکۆڵینەوەی زیاترلەهۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراوبکرێت.