گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شازادەيەكى سعوديە زانياريەكانى كۆبونەوەيەكى گرنگ دەربارەى عێراق ئاشكرا دەكات 

2021.04.18 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
شازادەيەكى سعوديە زانياريەكانى كۆبونەوەيەكى گرنگ دەربارەى عێراق ئاشكرا دەكات 

ناس کورد-

سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى سعوديە وردەكارى ئەو كۆبونەوەى ئاشكرا كرد كە لەگەڵ بەپرسێكى ئەمريكى لەسەر عێراق ئەنجاميانداوە، ساڵێك دواى ڕووخانى ڕژێمى سەدام حسێن و تێيدا هاتووە كە ئەمريكييەكان ڕەتيان كردوە هێزى عەرەبى شوێنى ئەوان بگرنەوە لە عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توركى فەيسەڵ، سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى سعوديە (يەكشەممە 18ى نيسانى 2021) لە گفتوگۆيەكدا لەگەڵ كەناڵى "السعودية" ئاماژەى بەوەداوە، براكەى سعود فەيسەڵ، وەزيرى دەرەوەى ئەو كاتەى سعوديە لە ساڵى 2004 و دوا كەوتنى سەدام حسێن پێشنيازى ئەوەى كردووە كە ئەركى هێزەكانى ئەمريكا كۆتايى پێ بهێنرێت، بەڵام سودى نەبووە.

 

ڕونيشيكردووەتەوە، براكەى لەگەڵ كۆڵن پاوڵ، وەزيرى دەرەوەى ئەو كاتەى ئەمريكا لە جددە كۆبووەتەوە وئەو پێشنيازەى كردوە و داواى كردووە كە هێزى عەرەبى ئيسلامى شوێنى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق بگرنەوە و هەوڵى هەستانەوەى ئەو وڵاتە و دەستەبەركردنى ئاسايش بدەن، بەڵام پاوڵ پێشنيازەكەى ڕەتكردووەتەوە.

 

 

سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى سعوديە پێشى وايە، دواى ئەوەى جوڵانەوەى دژى داگيركارى ئەمريكى دروستكرا بارودۆخەكە تێكچوو، هەندێك لەو جوڵانەوانە بەعسى بوون و پاشماوەى سوپا و هێزە ئەمنيە هەڵوەشێنراوەكان بوون، هەندێكيشيان لەلايەن بەكرێگيراوانى ئێڕانيەوە دامەزرێنران.

 

ئەو شازادە سعوديە لە بەشێكى ترى قسەكانيدا باسى لەوەكردوە، سعود فەيسەڵى براى پێشتريش لەساڵى 2005 لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانى لە ئەمريكا وتويەتى، واشنتۆن عێراقى لەسەر سينييەكى ئاڵتونى پێشكەشى ئێران كرد، ئەوەش كۆندۆليزا ڕايس، وەزيرى ئەو كاتەى دەرەوەى ئەمريكاى تۆڕە كرد و تەنانەت پەيوەندى بە شازادە سعودەوە كرد و داواى لێكرد ئەو لێدوانەى بسڕێتەوە، بەڵام ناوبراو ڕەتيكردەوە ئەو كارە بكات.