گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان خوێندنەوە بۆ بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانە دەکات کە زێدەڕۆییان لەسەر كراوە

2021.04.18 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان خوێندنەوە بۆ بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانە دەکات کە زێدەڕۆییان لەسەر كراوە

ناس کورد-

ڕۆژی سێشەممە، 20ی نیسانی 2001، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانە بکات کە لە سنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە هەرێمی كوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ کە ڕۆژی سێشەممە (20ی نیسانی 2021) ئەنجام دەدرێت، چەند تەوەرێک لە خۆ دەگرێت:

یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق:
1. بیرۆكەی پەرلەمانتار (گەلاوێژ عبید عپمان) سەبارەت بە (زۆربوونی نەخۆشیی شێرپەنجە).
2. بیرۆكەی پەرلەمانتار (شنۆ ئەشقی عبدالله) سەبارەت بە (ڕەخساندنی هەلی كار لەهەرێمی كوردستان -عێراق).

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ( هەمواری یەكەمی یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 2019)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. پێشنیازەبڕیاری (ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2. پێشنیازەیاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق).