گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی؛ ژنێک و شەش پیاومان دەستگیرکرد

2021.04.18 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی؛ ژنێک و شەش پیاومان دەستگیرکرد

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، ژنێک و شەش کەسی دیکەی بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (یەکشەممە 18ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، " لەماوەی 20 ڕۆژدا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان ژنێک و شەش کەسی دیکە لەڕەگەزی نێر دەستگیرکراون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکان دوو کەسیان بازرگانن و یەکێکیان دانیشتووی  قەزای شەقڵاوەیە و  بەهاوکاری و هەماهەنگی یاریدەرێتی ئاسایشی (تەقتەق)ی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەستگیرکراوە کە یەک کیلۆ و دووسەد غرام  کریستاڵی پێبووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێنج کەسەکەی دیکەشیان بەکارهێنەرن و دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن ئەو ماددانەی بەکاریان هێناوە."

 

ئەوەش هاتووە، "سەرجەم تۆمەتبارەکان حەوت کەسن و بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی 26 و 30 لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە (1) ساڵی 2020 ڕاگیراون."