ناس کورد-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ڕوونکردنەوە لەسەر سزادانی ئەندامێکی سەرکردایەتی و دەنگۆی "دوولەت بوونی" حزبەکە ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، ئەو بابەتە "به مه‌به‌ستێكی گوماناویی و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا وروژێنراوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، نوسینگه‌ی سەڵاحەدین بەهادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆكمه‌یی ریزه‌كانی یه‌كگرتوو و متمانه‌ی پۆڵاینی ئۆرگانه‌كان و ده‌زگاكان به ئه‌میندار و سه‌ركردایه‌تی خۆیان هه‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌ونانه به نه‌زۆك ده‌هێڵێته‌وه."
دەشڵێت، "سه‌باره‌ت بەو بابه‌ته‌ش به‌ڵێ شتێكی ئاساییه و هه‌ندێ ڕای جیاواز و گرفت هه‌بووه له‌سه‌ر لائیحه و پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتوو، ماوه‌یه‌كی خایاند و چه‌ندین رێگه گیرایه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كرده‌وه و كۆتایی پێ هێنا."
باسی لەوەشکردووە کە "سروشتیه بەڕێز د. عومه‌ر محه‌ممه‌د كه به‌ركه‌وته‌ی بڕیاره‌كه بوو، پێ ناخۆش بوونی خۆی ده‌ربڕێ و سكاڵا به‌رزبكاته‌وه و ده‌نگ هه‌ڵبڕێ.. به‌ڵام له له‌كۆتایی هه‌ركێشیه‌ك دا په‌یره و پرۆگرامی حزب دادوه‌ره و بڕیاری ده‌سته‌ی باڵای چاودێری یه‌كگرتوو یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه.. جا دروستكردنی چیرۆك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له‌سه‌ری جگه له په‌شیمانی و كه‌شف بوونی ره‌گ و ده‌ماری ناحه‌زان هیچی تری لێ ناكه‌وێته‌وه."
باسی لەوەشکردووە کە "ئه‌مینداری گشتی به پێى په‌یره‌وی ناوخۆ سه‌رپه‌رشتیار و كه‌سی یه‌كه‌می حزبه و ئه‌ركی خۆیه‌تی ریعایه‌تی هه‌موو ئه‌ندام و ده‌ڤه‌ر و هاوسه‌نگیه‌ك بكات.. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنه و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی چاودێری و سه‌ركردایه‌تی له رێگه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێ. ئه‌وه‌ی كراوه چاره‌سه‌ری لائحی و په‌یره‌ویه و هیچ نهێنیه‌كی تێدا نیه تا هه‌ندێ كه‌س بیانه‌وێ خۆراكی میدیایی و كاسبی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن."
پێشتر بابەتێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکرایەوە کە گوایە "بەهۆی ئەوەی قسەی شكێندراوە، ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی هەڵبژاردنی (ئەنجومەنی شورا)ی حزبەكەی هەڵوەشاندوەتەوە‌و هەڕەشەی سزادانی "عومەر محەمەد" دەكات لە حزب كە سەرۆكی ئەنجومەنەكەیە."