ناس کورد-
ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای کرد، دوای چوارساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان، یەکەم گەڕی دانووستانی نێوان سعودیە وئێران لە 9ی ئەم مانگەدا لە عێراق ئەنجامدراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "فاینەنشاڵ تایمز"ی بەریتانی (18ی نیسانی 2021)، لە 9ی ئەم مانگەدا (نیسان) گەورە بەرپرسانی سعودیە و ئێران لە بەغدا کۆبوونەتەوە، کۆبوونەوەکەش لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوانیان بووە کەدوای چوارساڵ لە پچڕاندی پەیوەنییەکانیاندا هاتووە.
ئاماژبەوەشکراوە، "ئەنجامی گەڕی گفتۆگۆکانی نێوان هەردوولا ئەرێنی بوون کە تێیدا تاوتوێی هێرشە مووشەکەکانی حوسییەکانی یەمەن کراوە بۆ سەر سعودیە".
دەشڵێت، "دانوستانەکان ئەرێنی بوون."
ڕاپۆرتەکە باسی لەوەکردووە، "واشنتۆن و تاران لە ئێستادا لەهەوڵی ئەوەدان ئەو ڕێکەوتنە ئەتۆمیەی کە لە ساڵی 2015دا واژوو کرابوو زیندوو بکەنەوە کە ئەوەش بە تووندی سعودیە دژایەتی دەکات".
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، "ڕیاز داوا دەکات بەشێوەیەکی تووندتر ئەمەریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مامەڵەیەکی نوێی لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکەن کەدەبێت وڵاتانی کەنداو بەشێکن لەهەر دانوستانێک کە لەسەر ئەو پرسە دەکرێت بۆئەوەی ئەوان دڵنیابن لەوەی کەدەبێتە هۆی ڕێگریی لەپەرەسەندنی بەرنامە مووشەکییەکەی تاران وڕاگرتنی پشتیوانییەکانی بۆ بریکارەکانی لە ناوچەکەدا".