گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس کورد ناسنامەى مامۆستا ژاپۆنیەکەى زانکۆى ئەمریکى ئاشکرا دەکات

پیتەر جەى بۆچى لەباڵەخانەکەى پاک سیتى لە سلێمانى کەوتە خوارەوە؟

2019.06.08 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
پیتەر جەى بۆچى لەباڵەخانەکەى پاک سیتى لە سلێمانى کەوتە خوارەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - وریا حسین ئێوارەى ئەمڕۆ پاش گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە مامۆستا ژاپۆنیەکەى زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى گیانى لەدەستدا و تائێستا هۆکارى گیان لەدەستدانى دیارنییە، ناس کورد وردەکارى ژیانى ئەو مامۆستایە ئاشکرا دەکات. . پیتەر جەى تەمەن 36 ساڵە و بەڕەگەز ژاپۆنیە و ماوەى چەند ساڵێکە لە زانکۆى ئەمریکى وانە دەڵێتەوە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ (شەممە) بەهۆکارێکى نادیار لە شوقەکانى پاک سیتى لە سلێمانى کەوتە خوارەوە و گیانى لەدەستدا. . سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: "پەڕاوى لێکۆڵینەوەمان بۆ دۆسیەى ئەو مامۆستایە کردووەتەوە، تائێستاش بنکەى پۆلیسى سەرچنار و بەڵگەى تاوان بەشوێن هۆکارى کەوتنە خوارەوەى ئەو مامۆستایە دەگەڕێن و سەیرى تۆمارى کامێراکان دەکەنەوە، بەڵام تائێستا دیارنیە بەهۆى چیەوە کەوتووەتە خوارەوە". . وتیشى: "ئەگەر لەژێر کاریگەرى خواردنەوەدا کەوتبێتە خوارەوە ئەوا 24 کاتژمێرى دەوێت تاوەکو پشکنینى جەستەیى بۆ دەکرێت". . پیتەر جەى چۆى کێیە؟ . پتەر جەى چۆى تەمەنى 36 ساڵە بەڕەگەز ژاپۆنیە . ماستەرى لە ئەدەبیاتى ئینگلیزى هەبووە لەکۆلێژى (سانتا ماریا) لەکالیفۆرنیا. . لە قۆتابخانەى سایبیسى نێودەوڵەتى - کوردستان مامۆستا بووە . لە کۆلێژى پەروەدەیى ئەمریکى مامۆستا بووە . زمانەکانى (کۆرى، ئینگلیزى، ئیسپانى، کوردى (سۆرانى) زانیوە. . ساڵى 2014 وەکو مامۆستاى وانەبێژ لە سەنتەرى فێرکارى زمانى ئینگیلزى لەزانکۆى ئەمریکى -سلێمانى دەستبەکاربووە تا ڕۆژى مردنى بەردەوام بووە. .   جۆى لەبارەى ژیانى خۆیەوە بە دەربڕینکى ئەدەبى ئەوەى نووسیوە: . وەکو هەموو شتێکى دیکە دەستم بەژیانکرد، لەتاریکیەوە بۆ تاریکى بێکۆتایى. لە ڕەنگى خۆڵەمێشیەوە بۆ ڕووناکى، لەشوێنێک بم کە پێویستە لێیبم، بوونم بەس نیە بەڵکو وەڵامى گەورەم هەبێت بۆ پرسیارە ئاڵۆزەکان، دووربم لە دوڕوویى- نزیکترین هاوڕێ و خراپترین دوژمن، کۆتایى بە چینایەتى دەروون بهێنم بۆ گەیشتن بە پلەى جوانى لەبارەى ئەو تاریکییەى دڵى کوێرکردووین و ئاگرى لەدەروون وەرداوین". .   محەممەد جاف یەکێک لە خوێندکارەکانى سەرەخۆشى خۆى دەردەبڕێت، پێى وایە هێشتاش لەحاڵەتى شۆکدایە دواى بیستنى هەواڵەکە چونکە بەکەسێکى ڕووخۆش و گونجاوى وەسفکردووە و دەڵێت: "خواى گەورە بتبەخشێت و وانەی گەورەت فێرى ئێمەکرد لەژیان". . بەگوێرەى چەند وێنەیەک کە مێژووەکەیان بۆ کۆتایى 2018 دەگەڕێتەوە چۆى لەگەڵ هاوڕێ ئەمریکیەکانى لە گەشت بووە، لەوێنەکاندا بەکەیف خۆشى دەردەکەوێت، هەرچەندە کەمترین وێنەى پۆست کردووە، پۆستەکانى لەبارەى خۆیەوە پیشانى دەدەن خاوەن کەسێتیەکى "ئاسایى" بووە لەبارەى ژیانى خۆیەوە، بەڵام زۆربەى پۆستە گشتیەکانى پەیوەستن بە سروشت و ژینگەى ئاژەڵان و کشتوکاڵ و درەختەوە ئەمە لە کاتێکدایە خۆى مامۆستاى زمان بووە. . بەڕێوەبەرایەتی زانكۆی ئەمریكی لەبارەى کۆچى ئەو مامۆستایەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکى نەداوە، تەنها رایگەیاندووە،"بڕیارە كاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆی سبەی (یەکشەممە)، مەراسیمی ماڵئاوایی لە مامۆستاكە سازبكەن و هەموو كەسێكیش دەتوانێت بەشداری مەراسیمەكە بكات".   .