گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

فەرمانبەرێک دوای توشبوونی بە کۆرۆنا خۆی کوشت

2021.04.18 - 11:46
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانبەرێک دوای توشبوونی بە کۆرۆنا خۆی کوشت

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای زیقار ئاشکرای کرد، فەرمانبەرێکی حکومی لە زیقار دوای ئەوەى توشی کۆرۆنا بووە بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

سەرچاوەیەکە (18ی نیسانی 2021) بە مەرجی ناونەهێنانی بە "ناس کورد"ی وت، "فەرمانبەرەکە لە کۆمپانیای ئوری گشتی کە سەر بە حکومەتە کاری کردووە و ناوی (خ.غ.ن)ـە و تەمەنی 49 ساڵە، لە ماڵەکەی خۆیدا و بە دەمانجە فیشەکێکی بە سەری خۆیەوە ناوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا."

 

وتیشی، "کەسوکاری ئەو کەسە وتوویانە کە دوای بەهۆی توشبووی بە کۆرۆنا دۆخی تەندروستیی تێکچووە و توشی کێشەی دەرونیش بووەتەوە."

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە "پۆلیس لێکۆڵینەوەى لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و تەرمی کەسەکەش دراوەتە پزیشکی داد بۆئەوەى هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەى ئاشکرا بکرێت."