ناس کورد-
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و تیایدا داوادەکات بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە موچەیەکی زیادە بدرێتە کەمئەندامانی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە ئەمڕۆ (یەکشەممە 18ی نیسانی 2021) ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کراوە، تیایدا هاتووە، "هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا داواکاری (یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان – مەڵبەندی گشتیی سلێمانی)یتان تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ بەرزدەکەینەوە کە داواکارن موچەیەکی زیدا بدرێتە کەمئەندامان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتگیری داواکەیان دەکەین."