گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوژراو هەیە

لە وڵاتێکی ئەوروپا شەڕەتەقە لەنێوان ڕەوەندی کوردی و چیچانییەکان ڕوویدا

2021.04.17 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
لە وڵاتێکی ئەوروپا شەڕەتەقە لەنێوان ڕەوەندی کوردی و چیچانییەکان ڕوویدا

ناس کورد-

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، شەڕ و ئاڵۆزیی خوێناوی لە نێوان ڕەوەندی کوردی و چیچانییەکان لە شاری لێیگی وڵاتی بەلجیکا ڕوویدا و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش ناچاربوون ڕێکاری ئەوپەڕی ئامادەباشی بگرنەبەر و  گەمارۆی شارەکە بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پریس ( 17ی نیسانی 2021) پۆلیس لە شاری لێیگی وڵاتی بەلجیکا بڵاوەی پێکراوە پاش شەڕێک کە ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان چیچانییەکان و کوردەکانی دانیشتووی ئەو شارە ڕوویداوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "دوێنێ هەینی لە هێرشێکدا پیاوێکی شیشانی کوژراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، هێرشبەرەکان کوردبوون و ژمارەیان لەنێوان 20 بۆ 30 پیاو بووە کە هەموویان جلی ڕەشیان لەبەردا بووە و دەمامکداربوون جگە لەوەی بەشێکیان چەکیان پێی بووە ئەوانەی دیکەشیان داری بەیسبۆڵیان پێ بووە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، " هێرشبەرە کوردەکان تاوی ئۆتۆمبێلێکی ڕەشیان ناوە ئۆتۆمبێلکەش ناچاربووە خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا بکێشێت و دواتر ئەوانەی کە لەدەوروبەری شوێنەکەدا بوون گوێبیستی چوار تەقە بوون کە لەلایەن ئەو کۆمەڵە پیاوە کوردەوە کراوە کە لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەدا کۆببوونەوە". 

 

دامین لۆبوت، داواکاریی گشتی لە شارەکە بە ئاژانسە فەرەنسییەکەی وتووە، " ڕیشەی ڕووداوەکە دەگەرێتەوە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو کاتێک شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان کوردێک و چیچانییەک لەبەنزینخانەیەکدا ڕوودەدات کە بەهۆیەوە خاوەنی وێستگەکە و کڕیارێک برینداربوون لەکاتی هەوڵدان بۆ ناوبژیکردنی نێوان ئەو دوو کەسە".

 

لۆبوت، ئەوەشی وتووە، "دوای سەیرکردنی کامێراکانی چاودێری کە لەو شوێنەدا بووە سێ کورد کە تێوەگلابوون لەشەڕەکە دەستگیرکران وهەروەها 28 کەسی دیکەش کە سەرجەمیان چیچانین دەستگیرکراون".

 

ئەو دادوەر ئەوەشی وتووە، "ئەمە یەکەمینجارە ڕووداوی لەوجۆرە لە شاری لێیگ ڕووبدات، ترسی ئەوەمان هەیە ئاڵۆزییەکان تاکۆتایی ئەم هەفتەیە  بەردەوام بێت، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چیچانییەکان بانگەشەی تۆڵەکردنەوە دەکەن لە دژی ڕەوەندی کوردی".