ناس كورد-
ڤیدیۆیەکی دزەپێکراوی دەفرە فڕیوەکان لە ئاسمانی ئەمەریکا، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە دەهێنێتە دەنگ و ڕایگەیاند، ڤیدیۆکە لەلایەن سەربازانی هێزی دەریاییەوە گیراوە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "گاردیان"ی فەرەنسی ( 17ی نیسانی 2021) گرتە ڤیدیۆیەکی دزەپێکراو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستاودەستی پێدەکرێت کە تێیدا ژمارەیەک دەفری فڕیو لەئاسمانی ئەمەریکا دەردەکەون و ئەوەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە سۆگۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەر گریی ئەمەریکا ( پنتاگۆن) ڕوونکردنەوەی لەسەرداوە و ڕایگەیاندووە، "ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە چەند تەنێکی نامۆ بوون لە ئاسماندا دەرکەوتوون کە لەلایەن سەربازەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکاوە لەساڵی 2019 تۆمارکراوە، ڤیدیۆیەکەش دزە پێکراوە و تایبەتە بە پنتاگۆن".
بوون یان نەبوونی دەفرە فڕیوەکان بۆخۆی باسێکی مێژووییە، هەندێک کەس تەواو بڕوایان پێیە و پێیانوایە دەسەڵاتداران ڕاستییەکان لە خەڵکی دەشارنەوە، هەندێکی دیکەش پێیانوایە، ئەو جۆرە دەفرە فڕیوانە تەنها لە فیلمەکاندا بوونیان هەیە.