گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەهۆى جۆرێک لە خواردنەوەکانەوە گەنجێک توشی جەڵتەى دڵ دەبێت

2021.04.17 - 22:15
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى جۆرێک لە خواردنەوەکانەوە گەنجێک توشی جەڵتەى دڵ دەبێت

ناس کورد-

گەنجێکى بەریتانى لەتەمەنى 21 ساڵیدا بەهۆى خواردنەوەى زۆرى خواردنەوە وزەبەخشەکانەوە دووچارى جەڵتەى دڵ دەبێتەوە و پێشتریش بەوهۆیەوە گورچیلەکانى دووچارى سستبوونەوە بوون، دواى ئەو ڕووداوەش ئەو گەنجە کە خوێندکارى زانکۆیە پەیامێک بۆ خەڵکى دەنێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گۆڤارى (بى ئێم جى ) لەڕاپۆرتێکیدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو گەنجە ڕۆژانە چوار  قوتووى لەو مادە وزەبەخشانە خواردووەتەوە کە هەموویان دوو لیتر بوون. 

 

بەپێى گۆڤارەکە، بەوهۆیەوە توشی جەڵتەی دڵ بووە و بۆ ماوەى 58 ڕۆژ لەنەخۆشخانە لەبەشى چاودێرى چڕدا ماوەتەوە کە ئەو ماوەیەى بەشۆکى دەروونى ناوبردووە.

 

پێش گەیاندنى بەنەخۆشخانە، ئەو گەنجە چەند نیشانەیەکى توندى تێدا بەدەرکەوتووە لەوانە سنگە کوتێ و هەناسە تەنگى و بزڕکانى دەموچاو و کێش دابەزین لەماوەى 4 مانگدا.

 

لەسەر نەخۆشى ئەو گەنجە پزیشکەکان وتوویانە، چەند ئەگەرێک هەیە بۆ دەرکەوتنى ئەو نیشانانە پێش پشکینینى کۆتایى، ئەویش ئەوەیە کە خواردنەوەى وزەبەخش بووەتە هۆى شەکەتى و شکستى دڵ، ئەوەش هۆکارە نزیکەکەیە.

 

پزیشکەکان پێشنیارى ئەوەیان کردووە، چاندن بۆ ئەندامانى بکەن کە دڵ و گورچیلەکانى توشى نەخۆشى وەستان بوون بەتایبەت دواى ئەوەى گورچیلەکانى بۆ چەندین ساڵە دوچارى سستبوونەوە بوون بێ ئەوەى پێبزانرێت و پشکنینى بۆ بکرێت.

 

هەر بەپێى ڕاپۆرتەکە، ئەو گەنجە سێ مانگ پێش ئەوەى بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بەهۆى بارى تەندروستیەوە نەیتوانیوە وەکو پێویست درێژە بەتەواوکردنى خوێندنەکەى بدات.

 

لاى خۆشیەوە ئەو خوێندکارە ڕایگەیاندووە، کاتێک کە ڕۆژانە خواردنەوەى وزەبەخشى خواردووەتەوە بەو ڕێژەیە هەستى بەلەرزینی جەستەى و دڵەکوتێیەکى نامۆ کردووە، ئەوەش کاریگەرى لەسەر توانا و بەردەوامێتى بۆ خوێندنەکەى داوە.

 

لەدواى 9 مانگ لەچارەسەرکردن دڵى گەنجەکە کەوتەوەکار، بەڵام پزیشکەکان پێشبینى ئەوە ناکەن بگەڕێتەوە دۆخى سروشتى و خوێندکارەکە پێشتریش دووچارى ژانەسەرێکى بەردەوام بوو تەنانەت ئەو ڕۆژانەشى کە هیچ خواردنەوەیەکى وزەبەخشیشیى نەخواردووەتەوە.

 

لەکۆتایى وتەکانیدا ئەو خوێندکارە ئامۆژگارى خەڵکیش دەکات کە هەمووان لەمەترسیەکانى ئەو خواردنەوە وزەبەخشانە و شوێنەوارەکانیان بزانن.