ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی خشتەیەکی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا 110 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی خشتەکە کە شەوی (شەممە 17ی نیسانی 2021) بڵاوکراوەتەوە، لەو 110 توشبووە 97 توشبوویان پێویستیان بە ئۆکسجینە.
هاوکات، 21 توشبوویان لە ژووری چاودێری چڕدان و هەر ئەمڕۆ چوار کس گیانیان لەدەستداوە.