ناس کورد-
لە پارێزگاى كەركوك بە گولـلە هاوەن هێرش كرايە سەر حەشدى عەشايەرى و بەپێى زانياریيەكانيش گەڕان بەشوێن ئەنجامدەراندا دەستى پێكردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەيەكى ئەمنیى لە پارێزگاى كەركوك (17ى نيسانى 2021) بە "ناس"ى ڕاگەياند، لە پارێزگاكە لە رێگەى 6 گولـلە هاوەنەوە هێرش كراوەتە سەر فەوجى 4ى حەشدى عەشايەرى، لە ناوچەى "البو شهاب".
سەرچاوەكە ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، تائێستا قەبارەى زيانەكان نەزانراون و هێزە ئەمنیيەكان دەستيان كردووە بە گەڕان بەشوێن ئەو ناوچەيەى هێرشەكەی لێوە ئەنجام دراوە و ئەوانەى تێوەگلاون.
تائێستا هيچ ڕاگەیەنراوێکی فەرمى سەبارەت بە هێرشەكە و ئەو لايەنەشى لە پشتيەوەيە لە هيچ لايەنێكى فەرمييەوە بڵاونەكراوەتەوە.