گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارەبا کەمدەبێتەوە

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە: پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە

2021.04.17 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە: پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە

ناس کورد- 

کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر سبەینێ یەکشەممە پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان کەمدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم (شەممە 17ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، "لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز ڕادەگیرێت، ە سبەینێ یەکشەممە لە کاتژمێر 4:00ی بەیانییەوە تاوەکو 4:00ی ئێوارە كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە ئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە،  تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت."