گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە 20 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

2021.04.17 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە 20 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

ناس کورد-
منداڵێکی نۆ مانگە لە نەخۆشخانەی منداڵانی دکتۆر جەمال لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەکش دەڵێت، تائێستا 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (17ی نیسانی 2021) وتی، "ئەو منداڵە خەڵکی چەمچەماڵ بووە و پێشتر کێشە تەندروستی لە سنگی هەبووە و ماوەی مانگێکە توشی کۆرۆنا بووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".


وتیشی، "تا ئێستا زیاتر لە 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبوون زۆرە بەڵام گیانلەدەستدان کەمە".


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د. جەمال لە سلێمانی ئەوەشی وت، "بەداخەوە ئەو دەرمان و چارەسەرانەی پێویستن بۆ توشبووانی کۆرۆنا بکرێت کەمە لە نەخۆشخانەکەمان و جگە لەوەش پزیشکی تایبەت بە بوارەکە لە نەخۆشخانەکەمان نییە".