ناس کورد-
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەى كوژرانی ژنێكی گه‌نج له هه‌ولێر كه دایكی سێ منداڵه پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیچ شه‌ره‌فێك له ژن كوشتندا نییه و ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێ بێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه کە وه‌زیری ناوخۆی ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار به سزای خۆی بگات.
دەشڵێت، "کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی".
باسی لەوەشکردووە کە "لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان".
کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به ئازادی و بەبێ ترس لە توندوتیژی بژی. لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیاد کردووە و پابه‌ندین بە ئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن و پشتگیریی كچان و ژنان له كوردستان.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) April 17, 2021
دوێنێ لە گەڕەکی باداوەی هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراو پۆلیسیش دەڵێت، بکوژەکە خۆی ڕادەستکردووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بۆ "ناس کورد" (16ی نیسانی 2021) وتی، "ئێوارەی دوێنێ لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوەو لە ئێستادا تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە".
بەپێی زانیارییەکانی "ناس کورد" ڕووداوەکە پێش بەربانگ بووەو ژنەکە خاوەنی سێ منداڵەو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بەشەش فیشەک کوژاوەو دواتر تۆمەتبارەکە هەڵات، پێش ئەوەى خۆى رادەستى پۆلیس بکات.