گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نزیکەى 15 هەزار کەس لە هەولێر دادەمەزرێنرێن

2021.04.17 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 15 هەزار کەس لە هەولێر دادەمەزرێنرێن

ناس کورد-

بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پڕۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران تەواو بوو و لە سنوری ھەولێر 70%ی هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار و نوێ کردەوە، بڕیارە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەست بە تۆمارکردنی ناوی ھاووڵاتیان بکرێت بۆ دامەزراندن کە ژمارەیان 15 ھەزار کەس دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولڕەزاق مشیر لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی، "لە ماوەی ڕابردوودا تا 15ی ئەم مانگە، پرۆسەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران بەردەوام بوو و رێژەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەش گەیشتە 70% کە تا ئێستا 700 ھەزار کارتمان دابەش کردووە و 30 ھەزاری دیکەش ماوە و ئەوانیش دابەش دەکەین".

 

مشیر وتیشی، "لە ھەنگاوێکی دیکەدا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکان، دەست بە دامەزراندنی کارمەند بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و بەڕێوەبردنی کاروباری پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەین کە بۆ ھەولێر 15 ھەزار کارمەند بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین".

 

ناوبراو باسی لەوەش کرد، "تۆمارکردنی ناوی ھاووڵاتیان بۆ دامەزراندن، لە رێگەی ماڵپەڕی خۆمان دەبێت و بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت، کە فۆڕمێک ئامادە دەکەین و ھاووڵاتیان دەتوانن پڕی بکەنەوە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا مەرجەکان و وادەکە رادەگەیەنین، چونکە پێویستمان بە کارمەند ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق".