گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ ژنە هونەرمەندێکی میسری لە پەخشی ڕاستەوخۆدا تەڵاق درا

2021.04.17 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ ژنە هونەرمەندێکی میسری لە پەخشی ڕاستەوخۆدا تەڵاق درا

ناس کورد-

ژنە هونەرمەندێکی داراما و سینەمایی بەناوبانگی بەهۆی بوونی چەندین ناکۆکی و کێشە لەنێوانیاندا، مێردەکەى لە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا تەڵاقی دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کێشە و ناکۆییەکانی هونەرمەند هالە سدقی و سامح سامی زەکەریای هاوسەری ماوەیەکی زۆر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، بە تایبەت دوای ئەوەى هالە سدقی لە میانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باس لە ئەزمونی هاوسەرگیری خۆی کرد کە شکستی هێناوە و مێردەکەى بە ناپاکی تۆمەتبار کرد.

1286982_0.jpg

هەر دوای بەرنامەکە، سامح سامی زەکەریا کە ئێستا لە ئەمریکا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا وتی، "پارێزەرەکەم ڕاسپاردووە کە هەموو ڕێکارەکانی تەڵاق ئەنجام بە فەرمی ئەنجام بدات"، هاوکات هالە سدقی تۆمەتبار کرد کە هۆکار بووە بۆ مردنی خەسووی (واتە دایکی هالە).

پێشتر هالە سدقی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی، "هەموو ئەزمونەکانی هاوسەرگیریم شکستیان هێنا، هەموو هاوسەرەکانم شکستیان هێنا چۆن مامەڵەم لەگەڵ بکەن" و دەڵێت، ئەو هۆکاری شکستەکان نەبووە.

 

وتیشی، "جارێکی تر هاوسەرگیری ناکەمەوە، هاوسەرگیری چیرۆکێکی سەختە، منداڵ و خێزانەکەم زۆر گرنگن بۆم."