گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری نوێ لەسەر تەقاندنەوەى دوو بیرە نەوتی بای حەسەن لە کەرکوک

2021.04.17 - 11:43
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری نوێ لەسەر تەقاندنەوەى دوو بیرە نەوتی بای حەسەن لە کەرکوک

ناس کورد-

لە ڕێگەی بۆمبەوە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە کەرکوک تەقێنرایەوە و ئەندازیارێکی کۆمپانیای نەوتی باکوریش دەڵێت، "تەقینەوەکە نەبووەتە هۆکاری دروستبوونی ئاگر".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرهاد هەمزە، ئەندازیار لە کۆمپانیای نەوتی باکور لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (17ی نیسانی 2021) ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دەوامی فەرمی نییە زانیاری زۆر لەسەر تەقینەکەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پەیوەندیمان کردووەو ئەوەمان پێ ڕاگەیەنراوە تەقینەوەکە نەبووەتە هۆکاری ئاگر کەوتنەوە لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن.

 

باسی لەوەشکرد، هەر تەقینەوەیەک لە کێڵگە نەوتەکان ئاگر دروست نەکات کێشەکانی ڕەنگە بە ڕۆژێک چارەسەر بکرێت و بەوەش ئەم تەقینەوەی باسکراوە لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لەماوەیەکەی کورتدا چارەسەر دەکرێت و کێشە بۆ هەناردەی نەوت دروست ناکات.

 

بەڵام سەرچاوەیەکی تر لە پۆلیسی نەوتی باکور ئاشکرای کرد کە تەقینەوەکە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕوویداوە، بووەتەهۆی دروستکردنی کێشەی هونەری لە بۆری گواستنەوەى نەوت لە هەردوو کێڵگەی 154 و 159، ئاگر لە کێڵگەکان کەوتوونەتەوە بەڵام هەرزوو کوژێنراونەتەوە.

 

هاوکات چەند میدیایەکی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەڵێن، داعش تەقینەوەکانی ئەنجام داوە چونکە "زانیاری هەواڵگریی پێشوەختە هەبووە."

 

بەرهەمی هەردوو بیرەکە 20 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە.