گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ریزبەندى پارێزگاکان

هەولێر 10 هێندەى سلێمانى..37 هەزار کەس لەهەرێم بە ڤاکسین کوتراون

2021.04.16 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر 10 هێندەى سلێمانى..37 هەزار کەس لەهەرێم بە ڤاکسین کوتراون

ناس کورد-

 

لەهەرێمى کوردستان تا ئێستا زیاتر لە 37 هەزار کەس ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە، هەولێر لە پلەى یەکەمدایە و دهۆک و سلێمانیش لەریزبەندى دووەم و سێیەمدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تا ئێستا زیاتر لە 215 هەزار کەس لە عێراق بە ڤاکسین کوتراون، کە زیاتر لە 37 هەزار کەسیان لە هەرێمى کوردستانە.

 

ئامارەکان دەریدەخەن هەولێر لە ریزبەندى یەکەمدایە لەسەر ئاستى هەرێم لەرووى بەکارهێنانى ڤاکسینەوە بەجۆرێک تا ئێستا 14 هەزار و 148 هەزار کەس وەریان گرتووە، دواى ئەویش دهۆک دێت بە 13 هەزار و 394، پاشان سلێمانى بە نۆ هەزار و 541 کەس.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، بۆ ئەمڕۆ ئەوانەى لە هەولێر ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە دوو هەزار و 486 کەس کە نزیکەى 10 هێندەى سلێمانییە کە  256 کەس کوتراون، هەروەها لەدهۆک هەزار و 26 کەس کوتراون.

me_ga.php?id=17069

لەهەرێمى کوردستان ماوەى زیاتر مانگێکە کوتان بە دوو جۆر ڤاکسینى دژە کۆرۆنا دەستیپێکردووە، کە پێکهاتوون لە ڤاکسینەکانى سینۆفارمى چینى و ئەسترازینیکاى بەریتانى، بەڵام بەرپرسانى تەندروستى هۆشداری دەدەن لە کەمى ئەوانەى خۆیان دەکوتن بەراورد بەو ژەمە ڤاکسینەى دابینکراوە.  

 

سەرەڕاى بوونى ترس و پێشوازینەکردنى رێژەى پێویستى خەڵک لە ڤاکسینەکان لەبەشێک لەناوچەکانى هەرێم، هەڵپەساردنى بەکارهێنانى ڤاکسینە بەریتانییەکە لەژمارەیەک وڵاتى جیهان ترسەکەى زیاتر کرد، هەرچەندە بەرپرسانى تەندروستى هەرێم جەختدەکەنەوە کە تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکە نەرێنى ڤاکسینەکە لەهەرێم تۆمارنەکراوە.  

  

ترسەکان لەڤاکسینەکە لەسەر ئاستى جیهان پەیوەندیدارە بە تۆمارکردنى چەند حاڵەتێکى مردنى کەم بەهۆى توشبوونیان بە مەینى خوێنەوە لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینەکە، لەناو ملیۆنان کەسدا کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و هیچ کێشەیەکى تەندروستیان بۆ دروستنەبووە.  

 

د.ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى هەرێم پێشتر بە "ناس کورد" ى راگەیاند، تا ئێستا 60-70% ى ڤاکسینەکان دراون بەوانەى پێویستە بکوترێن و بەپێی ئەو پلانەى لەبەردەستیانە پێش ئەوەى وادەی ڤاکسینەکە بەسەر بچێت سەرجەم ڤاکسینەکان بەکاردەهێنرێن.  

  

وتیشى لەهەندێ ناوچە پێشوازى خەڵک کەمە لە ڤاکسین، بۆیە ئەوان هەڵمەتى هۆشیارى بەرێوەدەبەن بۆ ئەوەى خەڵک پێشوازى لە ڤاکسینەکە بکات.  

  

بەپێی پۆلێنى وەزارەتى تەندروستى، له‌سه‌ره‌تادا ئەو گروپانەی مەترسییان لەسەرە له‌ ستافی پزیشكان و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی، هێزه‌كانی ناوخۆ و دواتر ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووان ڤاکسینیان پێدەدرێت، لەئێستاشدا دەرگاى تۆمارکردنى ئەلیکترۆنى کراوەتەوە تا ئەوانەى خوازیان بکوترێن ناوى خۆیان تۆماربکەن.  

 

رەهێڵ فەرەیدوون بریکارى وەزارەتى تەندروستى پێشتر بۆ "ناس کوردى ئاشکراکرد، ئەو بڕە ڤاکسینەی لەبەردەستە تا 30ی نیسان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت، ترسی ئەوە هەیە وادەکەی تەواو بێت و بەکارنەهێنرێن، چونکە هێشتا هاووڵاتیان دەترسن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە.