کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیرى نەوتى ئێران ئاماژە بەوە دەکات وڵاتەکەى رێگەى جیاواز بۆ فڕۆشتنى نەوت دەدۆزێتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "بەنهێنى و ئاشکراش نەوت دەفڕۆشن". . بیژەن زەنگنە وەزیرى نەوتى ئێران لە میانەى چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ میدیاى وڵاتەکەى ئاماژەى بەوە کرد، ئێران نایەوێت لە رێکخراوى ئۆپیک پاشەکشە بکات. . زەنگنە نیگەرانى خۆشى نیشاندا لەوەى کە هەندێک لە ئەندامەکانى ئۆپیک رێکخراوەکەیان کردۆتە گۆڕەپانێکى سیاسى بۆ رووبەڕووبوونەوەى دوو ئەندامى رێکخراوەکە (ئێران و فەنزوێلا). . لێدوانەکەى وەزیرى نەوتى ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەى رووبەڕووى سزاى ئەمریکا بۆتەوە و ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا فشارێکى زۆرى ئابورى و سەربازى بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە بە بیانووى بوونى بەرنامەى چەکى ئەتۆمى و موشەکە بالستییەکان و هەژموونى سەربازى ئەو وڵاتە لە ژمارەیەک لە وڵاتى ناوچەکە. .