گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە ملیۆنێک ڤاکسینى دیکە دەگاتە عێراق

2021.04.16 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە ملیۆنێک ڤاکسینى دیکە دەگاتە عێراق

ناس کورد-

 

وەزیرى تەندروستى عێراق رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە زیاتر لە ملیۆنێک ڤاکسینى دیکە دەگاتە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەدا، کۆتایی ئەم مانگە ملیۆنێک و300 ڤاکسین لەرێگەى کۆفاکسەوە دەگاتە عێراق.

 

وتیشى هەموو هەفتەیەک ڤاکسینى ڤایزەر دەگاتە عێراق و تەنها ئەمڕۆ 200 هەزار ڤاکسینى سینۆفارم لەبەغدا و پارێزگاکان دابەشکراون.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تا ئێستا زیاتر لە 215 هەزار کەس ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە.