گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە مەسرور بارزانى یەوە

2021.04.16 - 22:03
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە مەسرور بارزانى یەوە

ناس کورد-

 

مەسرور بارزانی پێشوازیی لەراگەیەنراوە هاوبەشەکەى پێنج وڵاتى رۆژئاوا دەکات لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە تویتێکدا ئەو وڵاتانەى بە "هاوڕێ و هاوبەشانی عێراق و هەرێمی کوردستان" ناوبردووە و پێشوازیکردووە لە ئیدانەکردنى هێرشەکە بەشێوەیەکى روون لەلایەن ئەو وڵاتانەوە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئەوان ئامانجی هاوبەشیان هەیە کە سەقامگیریی و ئەمنییەتە.

 

ئەمڕۆ پێنج وڵاتى رۆژئاوا بەشێوەیەکى توند ئیدانەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێریان کرد.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا، حکومەتەکانى فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و بەریتانیا و ئەمریکا بەتوندى ئیدارنەى هێرشەکەى سەر هەولێریان کردووە.

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، چاوپۆشى لە هێرشەکان ناکرێت بۆ سەر سەربازانى ئەمریکى و هێزەکانى هاوپەیمانان و دامەزراوەکانیان.

 

ئەو وڵاتانە جەختیانکردووەتەوە لەسەر پابەندبوونى تەواویان بەشەڕى دژى داعش.