گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزوتنەوە داوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی و ئیسلامی دەكات

2021.04.16 - 21:41
App store icon Play store icon Play store icon
بزوتنەوە داوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی و ئیسلامی دەكات

ناس کورد-

 

بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان داوا دەکات سەرۆکی هەرێم لێبووردنی گشتی  بۆ زیندانیان دەربکات، تا زیندانیانى سیاسی و ئیسلامى ئازاد بکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوڵا وەرتێ، وتەبێژی بزوتنەوەى ئیسلامیی ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەبۆنەی جەژن و مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە داوا دەکەین لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنێکی گشتی دەربکەن بۆ زیندانیان".

 

هەروەها داوایکردووە پێداچوونەوە بە کەیسی  سەرجەم ئەو زیندانیانە بکرێت کە بە بیانووی سیاسی و ئیسلامی بوونەوە یان بەهەر هۆیەک لەهۆکارەکانەوە دەستگیر کراون کە تێیاندا هەیە ماوەی یاسایی زیندانی خۆی تەواو کردووە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوەو هەشیانە جۆری حوکمەکەیان پێویستی بە تەمیز کردنەوە هەیە.

 

وتەبێژی بزووتنەوەى ئیسلامى وتیشى "ئەو زیندانیانە بەشێکیان تاوەکو ئێستا هیچ حوکمێکیان بۆ دەرنەچووەو لە چاوەڕووانی دان تا بە پێی یاسا ماوەی حوکمەکەیان بۆ دەربچێت، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست و پەنجەیان نەرم بکەن و لێبووردە بن بۆ ئەوەی ژیانێکی شاییستە بگێڕنەوە بۆ ناو خێزانەکانیان".