گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج گرنگترین سودە تەندروستییەکانی ڕۆژووگرتن

2021.04.16 - 13:51
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج گرنگترین سودە تەندروستییەکانی ڕۆژووگرتن

ناس کورد-

پزیشکێکی پسپۆڕیی کورد پێنج لە گرنگترین سودە تەندروستییەکانی ڕۆژووگرتن ڕیز دەکات و دەڵێت، لەش لە پاشەڕۆ و ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و دەرونیش هێور دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە لە فەیسبوکی خۆی بابەتێکی بەناوی "پێنج گرنگترین سودە تەندروستییەکانی ڕۆژووگرتن" بڵاوکردووە و دەڵێت، ڕۆژوو سودی زۆری هەیە بەڵام ئەم پێنج دانەیە گرنگترینیانن.


- دابەزینی کێشی لەش
دوای هەشت سەعات لە هیچ نەخواردن، گەدە بەتاڵ ئەبێ، جەستە بۆ بەدەست هێنانی ووزەی پێویست پەنا ئەباتە بەر ئەو گلوکۆزەی لەناو ماسولکە و جگەردایە(بۆیە هەست بە شەکەتی ماسولکەکان ئەکەین)، دوای تەواوبونی شەکری خەزنکراو ئینجا چەوری زیادە ئەتوێتەوە (بۆیە کێش دائەبەزێ).


کەسی ڕۆژوان بڕێکی زۆری کالۆری سەرف ئەکات (هەزار و 200 کالۆری لەڕۆژێکدا)، ئەگەر خواردنیان تەندروست بێت نزیکەی چوار کیلۆ لە کێشیان دائەبەزێ.


- پاکبوونەوە لە پاشەڕۆ و ژەهرەکان
دوورکەوتنەوە لەخواردن خواردنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەش پاک دەکاتەوە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکانی جەستە، ڕیخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات.


- دابەزینی چەوری خوێن
چەندین توێژینەوە ئەوەیان دەرخستوە کە ڕۆژووبون ڕێژەی چەوریە خراپەکان (چەوری دڵ و چەوری سەر جگەر ) دائەبەزێنێ و ڕێژەی چەوری باش بەرز دەکاتەوە، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەوری خەزن کراوی ژێر پێست و سەر جگەر لەلایەن جەستەوە دوای تەواوبونی شەکری خەزن کراو.

- ڕۆژووگرتن بەرگریی لەش بەهێز دەکاتبەڕۆژووبون ئاستی دژە ئۆکسان و دژەهەوکردنەکانی وەکو IL-1b, IL-6, tumour necrosis factor زیاد ئەکات ئەمانەش کاریگەری باشیان هەیە بۆ کەم کردنەوەی مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن.
ڕۆژوو گرتن ژمارەی خڕۆکە سپیەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان ڕائەماڵێ بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.


- هێورکردنەوەی دەروون
هەرچەندە لە سەرەتای بەڕۆژووبون بەهۆی ووشکبونەوە و دابەزینی ئاستی شەکری خوێن و تێکچونی کاتی خەو و خواردن باری دەروونی تێک ئەچێت بەڵام ووردە ووردە کەسی بەڕۆژوو لەگەڵ ئەم بارە تازەیە ڕادێت، لە کۆتاییدا بەهۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکانی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین و بەهۆی تازەبوونەوەی خانەکانی مێشک؛ بە ڕۆژووبونی ڕەمەزان کاریگەری باشی دەبێ بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و سترێس و دڵەڕاوکێ و هەروەها بەرزکرنەوەی ئاستی ئاگایی و تەرکیز و ڕێزگرتن لە خوود. لەلایەکی ترەوە بەڕۆژووبون ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی ئیدمانبون بە جگەره و ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان.