گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاسای بودجە

وادەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە ئاشكرا كرا

2021.04.16 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە ئاشكرا كرا

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بودجەی فیدڕاڵی دەستبەجێ لەدوای بڵاوبوونەوەى لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوەوە و وادەیەکیش بۆ جێبەجێکردنەکەى ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولهادی سەعداوی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "پێدەچێت لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان بودجە بخرێتەبواری جێبەجێکردنەوەوە و "زانیاریی و ڕێنماییش بدرێتە وەزارەتەکان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی بودجە، چونکە تائێستا هیچ ڕێنماییەک نەدراوە پێیان."

 

دەشڵێت، "تەنها ئەو بڕگانە ناخرێنە جێبەجێکردنەوەوە کە لە دادگای فیدراڵی تانەیان لێ دراوە تاوەکو دادگاکە یەکلایی دەکاتەوە."

 

عەبدولهادی سەعداوی دەشڵێت، "فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان تانەیان لە پێنج بڕگەی بودجەی 2021 داوە کە بریتین لە نرخی دۆلار، مادەی 11 کە تایبەت بە پشکی هەرێم، گەرەنتیکردن، قەرزە سیادییەکان، هەروەها ئەو کەسانەی کە گرێبەستەکانیان لە وەزارەتە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی هەڵوەشاوەتەوە."

 

وتیشی، "بڕگەیەکی تر ماوە کە بڕیارە تانەی لێبدرێت ئەویش تایبەتە بە بابەتە عەشایەرەکان، چونکە نزیکەى 90 ملیار دینار لە بودجەدا بۆ وەقفی سونە دانراوە بۆ یەکلاییکردنەوەى ناکۆکی و دووبەرەکییە عەشایەرییەکان لەو ناوچانەی کە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون."