گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنییەکە بزانە

دوو دیمانە و نهێنییەكی تاڵەبانی بڵاودەكرێتەوە

2021.04.16 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
دوو دیمانە و نهێنییەكی تاڵەبانی بڵاودەكرێتەوە

ناس کورد-

غەسان شربل، سەرنوسەری ئێستای ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دیمانەی تایبەتی لەگەڵ هەشت كەسایەتى كاریگەری عێراق لە دووتوێی كتێبێكدا بڵاوكردەوە كە دوانیان لەگەڵ مام جەلالە و لەوێدا نهێنییەكی لەبارەی برێمەر و دروستكردنی حكومەتی عێراق دركاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كتێبەكە كە لە ژمارەی ئەمڕۆی (16 نیسانی 2021) ڕۆژنامە لەندەنییەكە خوێندنەوەی بۆكراوە و "ناس كورد" دیویەتی، دوو دیمانەی تایبەت لەگەڵ تاڵەبانی سەرۆك كۆماری كۆچكردوو لەخۆدەگرێت بەناونیشانەكانی "ياريزانێكى كوردى عێراقى عەرەبى" و "ساڵانى كۆشك" كە هەڵەكانى عێراق دواى شەڕى ڕزگارى ئاشكرا دەكات.

 

ئەوەش هاتووە، لەو كاتەدا هەريەكە لە گاى گارنەر، فەرمانڕەواى كاتى عێراق و خەليل زاد لە كۆبونەوەيەكى تايبەتدا داوايان لە ئۆپۆزسيۆنەكانى عێراق كرد كە حكومەتێكى كاتى پێكبهێنن، بەڵام وەڵاميان نەدايەوە.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، گارنەر لە كۆبوونوەكەدا كە هەريەكە لە "جەلا تاڵەبانى، مەسعود بارزانى، ئەحمەد چەلەبى، ئەياد عەلاوى و عادل عەبدولمەهدى" و چەندين كەسى ترى تێدابوو وتى، ئەى عێراقيەكان حكومەتێكى كاتى پێكبهێنن بۆ بەڕێوەبەردنى وڵات، ئێوە ئەو ئۆپۆزسيۆنەن كە مامەڵەمان لەگەڵ كردن، فەرموون حكومەتێكى كاتى پێكبهێنن و ئێمە لەگەڵتانين.

 

لە بەشێكى ترى ديمانەكەدا تاڵەبانى وتويەتى، بەڵام ئەو دەرفەتە مێژووييە لەدەستچوو، مانگێك تێپەڕى و هيچ ڕووينەدا، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى ئەمريكييەكان ڕێگەيەكى تر بگرنەبەر، پێشى وايە شكستهێنانى ئۆپۆزسيۆن بۆ پێكهێنانى حكومەتى كاتى هۆكارى ئەوانە بوون لە دواييدا لە عێڕاق ڕووياندا و "گارنەر" گۆڕا و "برێمەر" هات كە وەك ئەوەى "جێگرى پاشاى هیند" بێت سەيرى خۆى دەكرد.

 

بەپێى كتێبەكە، دەرفەتى لەدەستچوو زۆر بوون، لەوانەش نەتوانينى دياريكردنى كەسێك و خاوى لە دەستپێشخەرى و شكستهێنان لە قۆستنەوەى دەرفەت، ئەمانە لە نێو ئەو هۆكارە زۆرانە بوون كە دواتر بوونە هۆى هەموو ئەو كارەساتانەى ڕووياندا.