ناس کورد-
وەزارەتى دارايى عێراق داوا لە ئەميندارێتى ئەنجومەنى وەزيران دەكات بڕيارى دانانى باج لەسەر موچەى فەرمانبەران جێبەجێ بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەنوسراوێكدا كە 14 نیسانی 2021 وەزیری دارایی عێراق واژۆی كردووە پیشنیاز كراوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بگەرێنەوە بۆ ڕێنمایی دارایی ژمارە (1)ی ساڵی 2007 كە پەیوەستە بە لێبڕینی باجی بەدەستهاتوو لە كۆی داهاتی مانگانەی موچە (بنەڕەتی و دەرماڵە و ئیفاد و هاندان) لەبەرواری 1ی نیسانی ئەمساڵەوە بەڵام بۆ مانگەكانی كانونی دووەم و شوبات و ئازار و نیسان ئەو باجە وەرنەگیرێت.
لە داواكارييەكەدا وەزارەتى دارايى داوا دەكات كە بڕيارى دانانى باج لەسەر موچەى فەرمانبەران لەم مانگەوە "نيسان" بخرێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.
ڕوونيشكراوەتەوە، وەزارەتى دارايى جەختيلەوەشكردووەتەوە كە دانانى باج لەسەر سەرجەم داهات دەبێت "موچەى بنەڕەتى، دەرماڵە، هاندان، دەستكەوتى مانگانە و ساڵانە و پاداشت و ئيفاد و هەر داهاتێكى تر".