گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دایک و باوکێک مردن و دوو منداڵەکەشیان بریندارە

2021.04.16 - 10:57
App store icon Play store icon Play store icon
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دایک و باوکێک مردن و دوو منداڵەکەشیان بریندارە

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی هاتوچۆی سەختدا لەسەر ڕێگای قەمتەران لە دەڤەری ڕاپەڕین، دایک و باوکێک گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵەکەشیان بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە "ناس کورد"ی (16ی نیسانی 2021) وت، "ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەنی و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای قەمتەران لە نزیک گوندی کانی ماران ڕوویداوە."

 

وتیشی، "سەرنشینانی ئۆتۆمبێلە سەنییەکە چوار کەس بوون و هەموویان ئەندامی یەک خێزانن، دایک و باوکەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو منداڵەکەشیان بریندارن."

 

جەختی کردەوە کە "لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە."

 

me_ga.php?id=3287me_ga.php?id=3288me_ga.php?id=3291me_ga.php?id=3290me_ga.php?id=3289