ناس کورد-
تانيا ئێريكسن، بەڕێوەبەرى ئاژانسى دەرمانى دانيمارك لەكاتى ڕاگەياندنى هەڵپەساردنى بەكارهێنانى ڤاكسينى "ئەسترازينيكا" تووشى ڕوداوێكى نەخوازراو بوو و لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانيەكەدا بورايەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى گرتە ڤيديۆييەكان ڕۆژى چوارشەممەى ڕابردوو 14ى نيسانى 2021 بەرپرسانى تەندروستى دانيمارك لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا ئەوەيان ئاشكرا كرد كە چيتر كار بە ڤاكسينى ئەسترازينيكا ناكەن، ئەوەش بەهۆى دەركەوتنى كاريگەرى لاوەكى دەگمەن.
لەكاتى ڕاگەياندنى بڕيارەكەدا، تانيا ئێريكسن يەكێك بوو لەوانەى لەسەر سەکۆی ڕاگەياندنەكە وەستابوو، بەڵام لە پڕدا بورايەوە و بەشێوەيەكى توند كەوت بە زەويدا، دەستبەجێ چەند هاوڕێيەكى بە هانايەوە چوون.
لە چەندين وڵات ژمارەيەك لە وەرگرانى ڤاكسينى "ئەسترازينيكا" تووشى جەڵتەى خوێن بوون و تەنها لە بەريتانيا 79 كەس تووشبوون و 19ـيان گيانيان لەدەستداوە، بەڵام دەسەڵاتداران پێيان وايە هێشتا سودەكانى ڤاكسينەكە زياترە لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی، لاى خۆشيەوە دانيمارك بە تەواوەتى بەكارهێنانى ڤاكسينەكەى ڕاگرت.
سەبارەت بەو بڕيارە، كۆمپانياى ئەسترازينيكا بڵاويكردووەتەوە، ڕێزى بڕيارەكە دەگرن و دەسەڵاتدارانى تەندروستى هەر وڵاتێك ئازادن چۆن بەرنامەى كوتانى هاوڵاتيانيان بە ڤاكسينەكان پەيڕەو دەكەن.