گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیڤانکا چی کردووە؟

ئيڤانكا لايەنگرانى باوكى و بيردۆزى پلانگێڕيى توڕە كرد.. بەهۆی وێنەیەکەوە

2021.04.15 - 23:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئيڤانكا لايەنگرانى باوكى و بيردۆزى پلانگێڕيى توڕە كرد.. بەهۆی وێنەیەکەوە

ناس کورد- 

ئيڤانكا ترەمپ، كچى سەرۆكى پێشووى ئەمريكا، بەهۆى وەرگرتنى ڤاكسينەوە لايەنگرانى باوكى و بيردۆزى پلانگێڕى توڕە كرد و لە ئەكاونتەكانى خۆيەوە لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان هێرشێكى زۆرى كرايە سەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى ئەوەى ئيڤانكا ترەمپ ڤاكسينى دژە كۆرۆناى وەرگرت، وێنەكانى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بڵاوكردەوە و داواشى لە هەمووان كرد كە ڤاكسين وەربگرن، بەڵام ئەوەى بەسەردا شكايەوە و هێڕشێكى توند بۆ سەرى دەستى پێكرد.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى ئەمريكا (پێنجشەممە 15 نيسانى 2021) بڵاويانكردووەتەوە، دواى ئەوەى ئيڤانكا وێنەكانى داناوە لايەنگرانى باوكى و بيرۆزى پلانگێڕى هێڕشێكى زۆريان كردووە سەرى، چونكە ئەوان دژى وەرگرتنى ڤاكسينن و پێيان وايە ئەوە "خۆ ڕادەستكردن" و "بێ هيواكردن"ى ئەوان و سەرجەم لايەنگرانى ترامپە.

 

بەپێى زانياريەكان، ئيڤانكا يەكەم ئەندامى خێزانى ترەمپە ڤاكسين وەبگرێت و تائێستاش تاكە كەسە، لايەنگرانى ترەم پێشيان وايە ئيڤانكا چۆكى بۆ داواكاريەكانى حكومەت داداوە كە داوا لە هاوڵاتيان دەكات ڤاكسين وەربگرن.

 

سەرچاوەكانى هەواڵ باس لەوەدەكەن، ئيڤانكا لە ولايەتى فلۆريدا كە شوێنى نيشتەجێبونيەتى لەگەڵ خێزانەكەيدا، ڤاكسينى "فايزەر"ى وەرگرتووە.