گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە

2021.04.15 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە

 

ناس کورد- 

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکەی سه‌ر شاری هه‌ولێریان كرد و بە کردەوەیەکی تیرۆرستی ناویان برد، ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئامانجی ئه‌و كرده‌وانه‌ له‌باربردنی ئاسایش و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و پێشكه‌وتانه‌یه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی دروست بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەنراوەکە کە (پینجشەممە 15ی نیسانی 2021) بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە، " ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ مه‌ترسیدارەی كه‌ به‌م دواییانه‌ دژی هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ كران، ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستدرێژیی تیرۆریستی و هه‌وڵدانه‌ بۆ له‌باربردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌كی و تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمه‌ له‌ كاتێكدا سەرکۆنەی ئه‌و كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌ ده‌كه‌ین، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ هه‌وڵێكی مایه‌پووچن بۆ زیان گه‌یاندن به‌و پێشكه‌وتنه‌ ئه‌رێنیانه‌ی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی." 

 

ئەوەش هاتووە، "ئه‌و هه‌مانگی و هاوكاری و یه‌كتر ته‌واوكارییه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و له‌باربردنی سه‌قامگیری ئه‌منی." 

 

هەردوو وەزارەتەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، " ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی عێراق بەرامبەر ئه‌و جۆره‌ ده‌ستدرێژیانه‌ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌و دامه‌زراوه‌ فەرمیانەی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن و له‌ ناویشیاندا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا." 

 

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، " تیمی لێكۆڵه‌ر ده‌ستیان به‌ كاره‌كانیان كردووه‌ و ئه‌ركیان به‌ پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ریكردووه‌، ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه‌ تێوه‌گلاون له‌و په‌لامارانه‌ و په‌لكێشكردنیانه‌ بۆ به‌رده‌م دادگا."