کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد بەپێی پێشبینیەکانی کەشوهەوا لە24 کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی گەرما ڕوو لەعێراق دەکات و لە چەند ناوچەیەک پلەکانی گەرما تا 52 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە . سەرچاوە کەشناسییە جیهانیەکان بڵآویانکردوەتەوە بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەوە، شاری بەسرە پلەکانی گەرما تێیدا دەگاتە 52 پلەی سەدی. . هاوکات سادق عەتیە شارەزا لە دەستەی گشتی کەشوهەوای عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە ئەو شەپۆلی گەرمایە دەگاتە سەرو نیوە کوڵان. . سادق عەتییە ڕایگەیاندووە کاریگەری شەپۆلی گەرماکە بۆسەر تەواوی وڵات دەبێت لەوانەش باشووری عێراق کە لە رۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە پلەکانی گەرما بۆ 50 - 52 پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوەڕاست و باکوور کەمترە. . پێشتر عەتیە ڕایگەیاندبوو، لەم هەفتەدا پلەی گەرما بۆ سەر و نیوە کوڵان بەزردەبێتەوە. .