گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

عەسایب: بۆچی سیاسییەكان لە مۆسادی هەولێر بێدەنگن

2021.04.15 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
عەسایب: بۆچی سیاسییەكان لە مۆسادی هەولێر بێدەنگن

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێكى سەربە عەسائيبى ئەهلى حەق پرسيارى ئەوە دەكات، بۆچى سياسيیەكان لە بوونى مۆساد لە  هەولێر و بەئامانجگرتنى ليواى 30 حەشدى شەعبى و تەقينەوەكەى "حەبيبيە" كە شوێن پەنجەى ئيسرائيلى پێوەيە بێدەنگن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن سالم، ئەندامى پەرلەمانى عێراق سەربە عەسائيبى ئەهلى حەق (15ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، هێرشكردنە سەر ليواى 30 حەشدى شەعبى و تەقينەوەكەى "حەبيبيە" شوێن پەنجەى ئيسرائيلى جوداخوازى پێوەيە، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەى وێرانكردنى ناوەندى مۆسادە لە هەولێر.

 

بە وتەى ئەو پەرلەمانتارە، پێشمەرگەی بارزانی ئەو ليوايەى حەشدى شەعبيان بۆردومان كردووە و هاوكات تەقينەوەكەى "حەبيبيە" ڕوويداوە.

 

دەشپرسێت، بۆچى سياسیەكان وەك "بێدەنگى گۆڕ" لە بوونى ناوەندى مۆساد لە هەولێر بێدەنگن، كە كاريان سيخوڕى و تيرۆركردن و تەقينەوەيە.

 

حەسەن سالم داواش لە حكومەت و ليژنە ئاسايش و بەرگرى پەرلەمان دەكات، لێكۆڵينەوە لەو دوو ڕووداوە بكەن و ناوەندى مۆساد لە هەولێر بپشكنرێت و لێپێچينەوە لە هەرێمى كوردستان بكرێت بۆ ئەو ناپاكييەى و بونى ناوەندى سيخوڕيى مۆساد.