گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى حیکمە: هێرشى هەولێر بۆ سەر حەشد  لێکەوتەى چاوەڕواننەکراوى دەبێت

2021.04.15 - 19:32
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى حیکمە: هێرشى هەولێر بۆ سەر حەشد  لێکەوتەى چاوەڕواننەکراوى دەبێت

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى رەوتى حیکمە لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هێرشى هەولێر بۆ سەر حەشد  لێکەوتەى چاوەڕواننەکراوى دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدعەم لە تویتێکدا كە "ناس كورد" دیویەتی (15 نیسانی 2021)  ئاماژەى بەوەکردووە، بە ئامانج گرتنى خاڵەکانى حەشدى شەعبى لە نەینەوا لەلایەن هەولێرەوە پێشهاتێکى مەترسیدارە و لێکەوتەى چاوەڕواننەکراوى دەبێت و لە كۆتاییشدا هاشتاگێكی داناوە: چیتر ئارام نییە.

 

ئەمڕۆ جێگرى فەرماندەى لیواى 30ى لە دەستەى حەشدى شەعبى هێزەکانى پێشمەرگەى بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سەربازى دەستەکە لە سنووری بەرتلە تۆمەتبار کرد، بەڵام تا ئێستا پێشمەرگە هیچ رونکردنەوەیەکى لەو بارەیەوە نەداوە.

 

دحام شەبەکى، جێگرى فەرماندەى لیواى 30ى لە دەستەى حەشدى شەعبى (15ى نیسانى 2021) رایگەیاند "بەرەبەیانى ئەمڕۆ (پێنجشەممە) هێزەکانى پێشمەرگە بنکەیەکى سەربازى حەشدى شەعبییان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا یەکێک لە کارمەندەکانى حەشد بریندار بوو.  

  

بەوتەى شەبەکى لەدواى رووداوەکە و هەتا ئێستا نە حەشدى شەعبى نە نوێنەرى حکومەت سەردانى شوێنى رووداوەکەى نەکردووە.  

  

ئەو بەرپرسە سەربازییەى حەشدى شەعبى ئەو کارە بە سیناریۆى دووبارە ناودەبات و هێزەکانى پێشمەرگە بەوە تاوانبار دەکات کە پێشتریش کارى لەو جۆرەیان ئەنجامداوە.