گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایان وەڵام دەدەنەوە

لەدواى وەرگرتنى ڤاکسین ئەگەرى توشبوونەوە بە کۆرۆنا هەیە؟

2021.04.15 - 19:24
App store icon Play store icon Play store icon
لەدواى وەرگرتنى ڤاکسین ئەگەرى توشبوونەوە بە کۆرۆنا هەیە؟

ناس کورد-

 

هیچ ڤاکسینێکى دژە کۆرۆنا نییە بتوانێت لە 100% دژى ڤایرۆسەکە بەرگرى پەیدا بکات و پزیشکێکى ئەمەریکیش پێشبینى تۆمارکردنى چەندین حاڵەتى توشبوون بەکۆرۆنا دەکات لەناو ئەوانەى کە ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناتالى دەین پسپۆڕى زانستى زیندەگى لەزانکۆى فلۆریداى ئەمەریکا بەماڵپەڕى فۆکسى ڕاگەیاندووە، شارەزایان پێشبینى ئەوە دەکەن چەندین حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا تۆماربکرێت لەناو ئەو کەسانەى کە ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەگەرى ئەوە هەیە ئەوانەى کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە یاخود هەڵگرى ڤایرۆسەکەن هیچ نیشانەیەکى پەتاکەیان لێ بەدەرنەکەوێت، ئەوەش ئاستەم نیە کە هەندێ جار حاڵەتى دەگمەن بەرچاو بکەوێت کە واپێویست بکات داخڵى نەخۆشخانەکان بکرێن و هەندێکیشیان بەهۆى ڤایرۆسەکەوە بارودۆخیان سەختیش بێت.

 

دەین دەشڵێت، زۆرجار ڤایرۆسەکە دەتوانێت ئەو بەرگرییەى کە لەلەشدا بەهۆى ڤاکسینەوە دروستدەبێت تێکیبشکێنێت.

 

شارەزایانى بوارەکە دەڵێن، کۆئەندامى بەرگرى خەڵکى لەیەکتر جیاوازە و هەموو کۆئەندامێکى بەرگرى کەسێک بەشێوەیەکى جیاوازاتر لەوانى تر وەڵامدانەوەى بۆ ڤاکسینەکە هەیە بۆیە ئاستەمە پێشبینى ئەوە بکرێت ئەو کەسانەى کێن کە دواى وەرگرتنى ڤاکسینەکەش ڤایرۆسەکە دەتوانێت بچێتە جەستەیانەوە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا بەلاى پسپۆڕانەوە تەنها ئەوە دیاریکراوە، هۆکارى یارمەتیدەر کە بتوانێت پێشبینى بکرێت بۆ کەسێک تووشى ڤایرۆسەکە ببێتە ئەوەیە بڕى ئەو ڤایرۆسەى کە دەچێتە جەستەى کەسەکە و چۆنیەتى گەشەکردنیەتى لەناو جەستەیدا ئاسانکارى دووچاربونەکە دیاریدەکات لەدواى وەرگرتنى ڤاکسینەکە.



بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکیەکان، ئەوانەى کە بەرگریەکى لاوازیان هەیە بەتایبەت نەخۆشى ئایدزیان هەیە و تەنانەت ڤاکسینشیان وەرگرتبێت ئەگەرى دووچاربوونیان بەڤایرۆسەکە زیاترە و تەمەنیش ڕۆڵى گەورەى هەیە لەو حاڵەتەدا و لەئیسرائیلیش ڤاکسینى فایزەر بیونتیک کاریگەرى کەمى بۆ تەمەنى سەرووى 80 ساڵى هەبووە.