گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى: تانە لەهەندێک ماددەى یاساى بودجە دەدەین

2021.04.15 - 18:05
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: تانە لەهەندێک ماددەى یاساى بودجە دەدەین

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، لەدادگاى فیدراڵى تانە لەهەندێ ماددەى یاساى بودجە دەدەن، لەبەرئەوەى کاریگەرى لەسەر کەرتى کارەبا و تەندروستى و چەند کەرتێکى دیکە دروستدەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، کازمى ئەمڕۆ پێنج شەممە لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتى پارێزگاى موسەننا ئاماژەى بەوەکردووە، روبەڕووى ئاڵنگاری زۆر بونەتەوە، عێراق بە دۆخێکى قورسدا تێپەڕیوە.

 

وتیشى کاتێک ١١ مانگ لەمەوبەر پۆستەکەى وەرگرتووە قەیرانى دارایی و پەتاى کۆرۆنا هەبوون، هەندێکیش گرەویان لەسەر شکستى حکومەت و چونە ناو شەڕى ناوخۆییەوە دەکرد، بەڵام ئارامى ئەوان ئەو گرفتانەى تێپەڕاندووە.

 

کازمى باسى لەوەشکردووە، رێوشوێنى قورسیان لەپێناو چاکسازیی و پارێزگارى لە دارایی و ئابورى وڵات گرتووەتەبەر.

 

دەشڵێت دەستیان کردووە بە پتەوکردنى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ، بە ئامانجى راکێشانى وەبەرهێنانى بیانى.