گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکارێکى کازمی: هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا دەکرێت و دواناخرێت

2021.04.15 - 17:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکارێکى کازمی: هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا دەکرێت و دواناخرێت

ناس كورد-

 

ڕاوێژکارێکى مستەفا کازمى ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ڕێوشوێنەکانى ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆێدا تەواوبووە و لەیەک ڕۆژدا لەسەرتاسەرى وڵاتدا بەڕێوەدەچێت و لەهیچ ناوچەیەکدا دواناخرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحوسێن هنداوى ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق  بۆ کارووبارى هەڵبژاردنەکان بەئاژانسى هەواڵى عێراقى (15ى نیسانى 2021) ڕایگەیاندووە، هەموو پابەندبوونەکانى تایبەت بەئەنجامدانى هەڵبژاردن چ لەڕووى یاسایى و لەرووى لۆجستیەوە تەواو بووە و کۆمسیۆنیش جەختى لەسەر ئامادەبوونى کردووەتەوە بۆ بەڕێکردنى هەڵبژاردنەکە لەوادەى خۆیدا کە دەکەوێتە 10ى مانگى تشرینى یەکەمى داهاتوو.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، پەرلەمان یاساى تایبەت بەدادگاى فیدراڵى و هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان تەواو کردووە و سەربارى ڕەوانەکردنى مەرسومى کۆماریش بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە و هەموو کارەکان بؤ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە لەوادەى خۆيدا دەبێت.

 

هەنداوى باسى لەوەش کردووە، هەڵبژاردنەکە لەیەک ڕۆژدا لەسەرتاسەرى عێراقدا بەڕێوەدەچێت و لەهیچ ناوچەیەک دواناخرێت.