ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق داوا لەو کەسانە دەکات کە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە فۆرمى تایبەت بە کاریگەرییەکانى ڤاکسینەکە پڕبکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، زۆربەى نیشانەکانى دواى وەرگرتنى ڤاکسین کاتین و وردە وردە نامێنن، هەر کەسێکیش کە نیشانەى لاوەکى لەسەر دەربکەوێت دەتوانێت سەردانى ئەو بنکەیە بکات کە لێی کوتراوە.
وەزارەتەکە فۆرمێکى تایبەتى داناوە بۆ ئەو کەسانەى کە کاریگەرى لاوەکى لەسەریان دەرکەوتووە تا پڕیبکەنەوە.