گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى تەندروستی هەرێم لەبارەى شوێنى ’ڤى ئاى پى’ وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا 

2021.04.15 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى تەندروستی هەرێم لەبارەى شوێنى ’ڤى ئاى پى’ وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا 

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی تەندروستی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسین لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و بێبەشکردنی هاووڵاتیان ڕونکردنەوە دەدات و ئاشکراشیدەکات، هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی دیکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (15ی نیسانی 2021) لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی، "ئەوەی باسکراوە گوایە ڤاکسنی ڤایزەری ئەمةریکی بەهۆی  باشی جۆرەکەی دراوەتە بەرپرسان و هاووڵاتیانی لێ بێبەشکراوە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەمڕۆ کێشەیەک لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر ڕویداوە لەسەر بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە و کە بەدواداچوونم کرد دەرکەوت کێشەکە بەهۆی ئەوە بووە ژمارەیەک لە کارمەندانی نەخۆشخانە داوایان کردووە بۆ خۆیان بەکاربهێنرێت و ژمارەیەک هاووڵاتیش کە پێشتر خۆیان ناونوس کردووە سەردانیان کردووە تاوەکو بەکاری بهێنن و جگە لەوەش ژمارەیەکی دیکەی هاووڵاتی کە زانیویانە ئەم جۆرە ڤاکسینە ئەمەریکییەکەیە هاتوونەتە نەخۆشخانەکەو داوای ڤاکسینەکەیان کردووە بەوەش نەخۆشخانەکە بڕیاری ڕاگرتنی بەکارهێنانی داوە.

 

بریکاری وەزارەتی تەندروستی ڕەتیشیکردەوە، بەشی VIP بۆ بەرپرسان جیاکرابێتەوە و ئەوەشی وت، "ئەم ڤاکسینانە کە ڕەوانە کراوە ناتوانرێت شوێنەکەی گۆڕانکاری تێدا بکرێت".

 

داواشیکرد، هاووڵاتیان جەخت نەکەنەوە سەر یەک جۆری ڤاکسین چونکە سەرجەم ڤاکسینەکان هەمان کاریان هەیەو ئامانج لێی پارێزگاری لە ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەوەشی تاوەکو ئێستا بەکارهێنراوە هیچ حاڵەتێکی مەترسیداری لە هەرێمی کوردستان دروست نەکردووە. جەختی لەوەشکردەوە، ڤاکسین هەفتانە دەگاتە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پارێزراوبن دەبێت ڤاکسین بەکاربهێنن جگە لەوەش لە داهاتوودا زۆربەی کارەکان پەیوەست دەکرێت بە بەکارهێنانی ڤاکسین لەوانەش بۆ گەشتکردن بەفڕۆکەو هەندێک کاری دیکە.