گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەمار حەكیم هەڵوێستی لە هێرشەكەی سەر هەولێر ڕاگەیاند

2021.04.15 - 13:15
App store icon Play store icon Play store icon
عەمار حەكیم هەڵوێستی لە هێرشەكەی سەر هەولێر ڕاگەیاند

ناس کورد-

عەمار حەكیم رێبەری ڕەوتی حیكمە و سەرۆكی هاوپەیمانێتی عراقیون هێرشەكەی سەر هەولێری بە تاوان ناوبرد و داوایكرد لێكۆڵینەوەی بەپەلەی لەبارەیەوە بكرێت و ئەو لایەنەش ئاشكرا بكرێت لە پشت ئەم "كارە تێكدەرانەن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەكیم لە چەند تویتێكدا لە هەژماری خۆی كە "ناس كورد" بینیویەتی (15 نیسانی 2021) جەخت لەوە دەكاتەوە زۆر نیگەران بووە لەو خەرقە ئەمنییەی لەهەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی هەولێر ڕوویداوە. هەروەها دەڵێت ئەوە بێزاركردنێكی سەركۆنەكراوە و ئامانجی تێكدەرانەی لەپشتە و هۆشداری داوە لە بەئامانجگرتنی دەزگا گشتییەكان و دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان.

 

لەبەشێكیتری تویتەكانیدا حەكیم داوایكردووە لێكۆڵینەوەی بەپەلەی لەبارەیەوە بكرێت و ئەو لایەنەش ئاشكرا بكرێت لەپشت هێرشەكەوەن  و ئەجێندایان ئاشكرا بكرێت كە بەگوێرەی قسەكانی ئەو بەئامانجگرتنی دەزگاكانی دەوڵەت و دروستكردنی ئاسەواری خراپە لەسەر متمانەی كۆمەڵگا بە دەوڵەتی عێراق.