گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەنتەرێکى گەرمیان یەکەمە لەزۆرى کوتان بە ڤاکسینى کۆرۆنا

2021.04.15 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
سەنتەرێکى گەرمیان یەکەمە لەزۆرى کوتان بە ڤاکسینى کۆرۆنا

ناس کورد-

 

تەندروستى گەرمیان رایگەیاند، سەنتەری ڤاکسینی کۆرۆناـ مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە لە گەرمیان بە یەکەم سەنتەر دەرچوو لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین لە رووی ژمارەی کوتانی کۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى گەرمیان، تا ئێستا زۆرترین ژمارەی پێدانی ڤاکسین لە مەڵبەندەکە کراوە و 1363 کەس تا ئەمڕۆ ڤاکسینیان تێدا وەرگرتووە.

 

ماوەى زیاتر لە مانگێکە پێدانى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لە هەرێم دەستیپێکردووە، بەڵام بەوتەى بەرپرسانى تەندروستى پێشوازى خەڵک لەئاستى پێویستدا نییە.