گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دارایى پەرلەمان وادەى ئامادەکردنى پڕۆژە بودجەى 2022ى ئاشکرا کرد

2021.04.15 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان وادەى ئامادەکردنى پڕۆژە بودجەى 2022ى ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، حکومەت ئامادەیە پڕۆژە بودجەى ساڵى 2022 ئامادە بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکى پێکهێناوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق (15ى نیسانى 2021) لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕایگەیاند، حکومەت لیژنەیەکى بۆ ئامادەکردنى پڕۆژە یاسای بودجەى ساڵى 2022 پێکهێناوە و داواشى لەلیژنەى دارایى کردووە نوێنەرى خۆیان بۆ ئەو لیژنەیە بنێرن.

 

کۆچەر ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەمانگى تشرینى یەکەمى ئەمساڵدا هانى حکومەتیداوە ئەو هەنگاوە بنێت بەتایبەت پەرلەمان دەبێت خۆى هەڵبوەشێنێتەوە پێش وادەى دەستپێکردنى هەڵبژاردنەکە و ئەوەش پێویستى بەوەیە کە پڕۆژەى بودجە بۆ ساڵى داهاتوو ئامادە بکرێت بۆ ئەوەى گرفت بۆ ئەو دۆخە دروست نەبێت.

 

ئەندامە کوردەکەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کرد، خولى داهاتووى پەرلەمان دەتوانێت دەنگ بۆ پڕۆژە بودجەى ساڵى 2022 بدات ئەگەر کابینەکەى مستەفا کازمى ئەوە ئامادە بکات، حکومەتیش بەنیازە بودجەى تەواو کارى بۆ نیوەى ئەمساڵ ئامادە بکات و ڕەوانەى پەرلەمانى بکات لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى نەوتدا.