گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار سەربازی تورکیا کوژراون

هەپەگە دیمەنی بۆسەیەکی دژ بە سوپای تورکیا لەناوچەی بارزان بڵاوکردەوە

2019.06.08 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
هەپەگە دیمەنی بۆسەیەکی دژ بە سوپای تورکیا لەناوچەی بارزان بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" دیمەنی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان دژی هێزەکانی سوپای‌  توركیا ئه‌نجامیان داوه‌ و تیایدا چوار سەرباز کوژراون. . بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل بڵاویکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، هێزه‌كانیان سه‌ربازانی سوپای تورکیایان لە  گردی خوه‌دێی ده‌ڤه‌ری بارزان-ی باشووی كوردستان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێری و  ڕۆژی 14ی ئایار پاش ماوه‌یه‌كی زۆر چاودێریكردنیان، كاتژمێر 8:40 خولەکی سەرلەبەیانی چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجامداوە . بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە گه‌ریلاكان له‌ دوو لاوە هه‌ڵیانكوتاوەتە سه‌ر سەربازەکانی سوپای تورکیا و له‌نزیكه‌وه‌ لێیان داون، له‌و "چالاكییه‌دا چوار سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكیش بریندار بووە." [embed]https://www.youtube.com/watch?v=yPr_eN8TPy8&feature=youtu.be[/embed] هاوکات هەر ئەمڕۆ هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 2ی حوزەیران له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كانی ئاڤاشین و خواكوڕك، پێنج گه‌ریلا کوژراون. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی پێنج گه‌ریلاكه‌ی ئاشكراكردووە، یه‌كێكیان كچە. . ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕوبەڕوبوونەوەکەدا، ئەو پێنج گەریلایە "گورزی کوشندەیان لە سوپای تورکیا داوە"، بەڵام بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانەوە کوژراون.