گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

تویتێکی کۆمپانیایەکی ئاو لەفەرەنسا موسڵمانان توڕە دەکات

2021.04.15 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێکی کۆمپانیایەکی ئاو لەفەرەنسا موسڵمانان توڕە دەکات

ناس کورد-

تویتی کۆمپانیایەکی ئاوی لەبوتڵکراوى فەڕەنسی، لەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا مشتومڕێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت وبەشێک لەموسڵمانانی ئەو وڵاتە توڕە دەکات کە ئەوەش وادەکات کۆمپانیاکە لە تویتێکی دیکەدا داوای لیێوردن بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی فەرەنسا (15ی نیسانی 2021) لەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزاندا کۆمپانیای ئاوی (ئیڤیان)ی فەرەنسی بۆ ئاوی کانزایی و لەبوتڵکراو وەک رێکلامێک لە تویتێکدا بۆ کڕیارەکانی نوسیویەتی "ئەگەر ئەمڕۆ توانیت لیترێک ئاو بخوێتەوە ئەوا تویتەکەمان بۆ دووبارە بکەرەوە".

 

 دوای بڵاوبوونەوەی تویتەکە، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتاییەتی موسڵمانانی ئەو وڵاتە بوون بەدوو بەشەوە، بەشێکیان پێیان وابوو کە ئەو تویتە وەک سوکایەتیەکە بەموسڵمانان کە لە ئێستادا لەیەکەم مانگی ڕەمەزاندان و ئەوان بەڕۆژوون، ئەو تویتە نیشانی دژایەتی و ڕەگەزپەرستییە کە لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ئەو کۆمپانیایە تویتێکی لەو شێوەیە بڵاودەکاتەوە".

 

هاوکات بەشێکی دیکەش لە هاوڵاتیان و موسڵمانانی ئەو وڵاتە بۆچوونی دیکەیان هەبوو و لە تویتەکانیاندا ئاماژەیان بەوەکرد، کە تویتی کۆمپانیاکە هیچ مەبەستێکی لە پشتەوە نەبووە و نابێت موسڵمانان هەرشتێک یان هەر ڕەفتارێک مانایەکی بۆ دابنێن و بە بوونی پیلانگێری دژ بە ئاینەکەیان لە قەڵەمی بدەن".

 

 بەگوێرەی میدیاکان ئەو وڵاتە،کۆمپانیای  ئاوی ئیڤیان، دواتر لە تویتێکدا داوای لیبوردنی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کردووە و ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە ئەوان هیچ مەبەستێکی شاراوەیان لەپشت تویتەکەیانەوە نەبووە، بەڵام بەبێ ئەوەی تویتی پێشوویان لە تویتەر بسڕنەوە.

 

ژمارەی موسڵمان لەفەرەنسا نزیکەی شەش ملیۆن کەسە و ئاینی ئیسلام لەو وڵاتە بەدووەم ئاینی پەیڕەوکراو لە دوای ئاینی کریستیان هەژمار دەکرێت.