گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر

مەسرور بارزانى ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ کازمى ئاشکرا دەکات

2021.04.15 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ کازمى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى هێرشەکەى شەوى رابردووى هەولێر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "جەختمان لە هەماهەنگیمان کردەوە بۆ لێپرسینەوە لەو گرووپە نایاساییانە ".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جگە لە سەرکۆنەکردنى هێرشەکەى شەوى رابردووى شارى هەولێر ئاماژەى بەوە کرد "هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی".

 

وتیشى، هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت ، دەبێت دەستبەجێ لەسنووری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە.

 

رونیشیکردەوە  لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ هاوبەشانیان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکات.

 

لەبارەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەشى بەهەریەک لە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبووسی ئاماژەى بەوە کرد "جەختمان لەسەر هەماهەنگیمان دەربارەی ئامانجی هاوبەشمان بۆ لێپرسینەوە لەو گرووپە نایاساییانە کردەوە .

 

دڵنیایى دا بە  خەڵکی هەرێمی کوردستان کە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی پشت ئەو هێرشە باجی کردەوەکانیان دەدەن.