گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

چارەسەرێكى نوێ بۆ كۆرۆنا دۆزرايەوە  ’لەماڵەوە خۆت چارەسەر بكە’

2021.04.15 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێكى نوێ بۆ كۆرۆنا دۆزرايەوە  ’لەماڵەوە خۆت چارەسەر بكە’

ناس کورد-

ژمارەيەك زاناى بەريتانى چارەسەرێكى نوێيان بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزيەوە كە دژى سەرجەم نەوەكان چالاكە و ڕێگرى لێدەكات لە ڕێگەى دەم و لوتەوە ڤايرۆسەكە بچنە ناو جەستەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەك كە گۆڤارى "ساينس"ى زانستى (15ى نيسانى 2021) بڵاويكردووەتەوە، گروپێك زاناى زانكۆى بريستۆڵى بەرتيانى كۆمپانيايەكى نوێيان بەناوى "هالو سێرابايۆتيكس" پێكهێناوە بۆ گەشەپێدانى چارەسەرەكانى كۆرۆنا و داهێنانى نوێ و وەرگرتنى مافى خاوەندارێتى.

 

ئەوەش هاتووە، لەو چوارچێوەيەدا ئەو  زانايانە چارەسەرێكى نوێيان بۆ ڤايرۆسى كۆرۆنا دۆزيوەتەوە، چارەسەرەكە دژى سەرجەم جۆرەكانى كۆرۆنا كار دەكات لەوانەش نەوەكانى "بەريتانى، ئەفريقى و بەڕازيلى" ڤايرۆسەكە.

 

بەپێى گۆڤارەكە، ئەو چارەسەرە بەشێوەى پرژە و بەخاخ كار دەكات و ڕێگە دەگرێت ڤايرۆسەكە خانەكانى ناو قورگ و لوت و سيەكان ببڕێت.

 

لاى خۆيەوە پرۆفيسۆر "ئيمرى بێرگر" كە يەكێكە لە ئەندامانى تيمەكە وتويەتى، ئامانجى چارەسەرەكە كەمكردنەوەى ڕێژەى ئەو ڤايرۆسەيە دەچێتە جەستەى مرۆڤەوە، تەنانەت ئەوانەى تووشى ڤايرۆسەكە دەبن نەخۆش ناكەون، چونكە چارەسەرەكە ڕێگەى لێدەگرێت كە بڵاوبێتەوە.

 

جەختيلەوەشكردووەتەوە، لەوەش گرنگتر سەرەڕاى ئەوەى كە ڕێژەى ڤايرۆسى هەڵگرى كەمدەبێت، ڕێگە لەوەش دەگرێت كە بگوازرێتەوە، بيرۆكەكە ئەوەيە هەركاتێك هەستت كرد نيشانەكانى كۆرۆنا خەريكە دەردەكەون دەتوانيت لەماڵەوە خۆت چارەسەر بكەيت و ڕێگە نەدەيت تووشى پەتاكە ببێت.